کوردستانی

دڵنیایی لە دەستپێکردنەوەی دەوام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیایی لە دەستپێکردنەوەی دەوام دەدرێت
مەودا میدیا-

دوای دوو مانگ لە بایکۆتکردنی ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایان تاوەکو ئێستا سەرەڕای فشارەکان بەشێکی زۆر لە قوتابخانەکان بە داخراوی ماونەتەوە یان ژمارەیەکی کەم لە مامۆستایان دەوام دەکەن، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانیش دڵنیایی لە دەستپێکردنەوەی دەوام دەدات.

بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دەوام لە زۆربەی قوتابخانەکان دەستیپێکردووەتەوەو هیوادرن لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەرگای تەواوی قوتابخانە و خوێندنگەکان بەرووی قوتابیان و خوێندکاراندا بکرێنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی خانەنشینی بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران کە ژمارەیان هەزار و 600 کەسە رووبەڕووی قەیرانی کەمی میلاک بوونەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشبینی دەکەن هاوشیوەی ساڵی رابردوو، بۆ ئەمساڵیش ماوەی وەرزی خوێندن لەسنووری سلێمانی درێژبکرێتەوە و داواشیان لە مامۆستایان کردووە پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە بکەنەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan