کوردستانی

سۆسیالست وەڵامی یەکگرتووی ئیسلامی دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆسیالست وەڵامی یەکگرتووی ئیسلامی دایەوە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو وته‌بێژی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان وەڵامی وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی دایەوەو جه‌ختی له‌ لێدوانەکانی سكرتێری حزبه‌كه‌ی کردەوە.

فەرهاد تۆفیق، وته‌بێژی حزبی سۆسیالست رایگەیاند "ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و حزبی زه‌حمه‌تكێشان (لیستی چاكسازی)یان دروستكردبوو، 100 دەفتەر دۆلاریان لە قاسم سولەیمانی و 40 دەفتەر دۆلاریشیان لە مام جەلال وەرگرتووه‌".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو لایەنانە نەک راستییەکان لە ئەندام و هاوڵاتییان دەشارنەوە، بەڵکو سیاسەتێکی دووفاقی پەیڕەو دەکەن و خەریکی چەواشەکارین، ئەوان بانگەشەی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، کەچی بەشێکی زۆری پۆستە گرنگەکان لای ئەوانن هەر لەجێگری پارێزگارەوە تا قائیمەقام و بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەری گشتیی و راوێژکار و جێگر، ئەگەر بەراستی ئۆپۆزسیۆنن ئەو پۆستانە بۆ لای ئەوانن".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی یاسای پارتە سیاسییەکان هەموو پارتێکی سیاسی لەسەر بنەمای خەباتی شاخ و کورسی پەرلەمان مافی خۆیەتی بودجەیەکی لە حکومەت بۆ دابینبکرێت،نەک تەنها وەزیرو ئەندام پەرلەمان و پلەدارە خانەنشینەکانتان، پاسەوانی پەرپرس و بارەگاکانتان موچە لە حکومەت وەرناگرن؟ تەنها مووچەی ئەوان نزیکی ملیارێک دینار نییە؟ کەچی سەیرە ئێوە ناتوانن بەئاشکرا بڵێن وەریدەگرن، ئەگەر حەرامە بۆ وەریدەگرن و ئەگەری حەڵاڵیشە بۆ دەیشارنەوە".

باسی لەوەشکردووە "بابەتی وەرگرتنی یەک ملیۆن دۆلار لەلایەن حاجی قاسم سلێمانییەوە، کە لە رێگەی نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی بۆ لیستی چاکسازیی وەرگیرا، ئەویش وەک هاوکارییەک بۆ لیستەکە، کە بە بەراورد بە لایەنەکانی تر بودجەی پێویستی لەبەردەستا نەبوو، هاوکات بڕی 400 هەزار دۆلار لەلایەن خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال-ەوە پێیان درا، تا کاک محه‌مه‌دی حاجی محمود رازیبکەن، بکشێتەوە لەخۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan