کوردستانی

یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/2/22، وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە سلێمانی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسێکی ئامادەکراو دەکەن.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت دانوستانەکان ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم کۆبوونەوەیە جیاوازە لە کۆبوونەوەکانی تر چونکە یەکەم کۆبوونەوەیە کە یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا بۆ ئەنجامدانی دانوستان دوای گەڵاڵەکردنی رەشنووسێک لەلایەن هەردوو تیمی تەکنیکی یەکێتی و پارتییەوە ئامادەکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەکان لەپێناو داڕشتنی بەرنامەیەکی ورد و تۆکمەیە لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کودستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan