کوردستانی

بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریی رێگه‌یه‌كى نوێ كارا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریی رێگه‌یه‌كى نوێ كارا ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

هاتوچۆى هەرێم له‌ باره‌ى دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری به‌ مه‌به‌ستى كارئاسانى زیاتر رێگه‌یه‌كى نوێ كارا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "لەماڵەوە و لە رێگەی لینکێکەوە سەرجەم رێککارەکان تەواو بکەن".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لە رێی پۆرتاڵی مۆڵەت و ساڵیانە کە هی وەزارەتی ناوخۆیە، لە ماڵەوە داواکاری دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەش بکە و زانیارییەکان بە وردی پڕ بکەرەوە بۆ ئەوەی کاتی کەمتر لە بەشی مۆڵەت بمێنیتەوە".

هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ـــ بەشی مۆڵەت، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "پاڵپشت بە پۆرتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگ بە بڕیار و رێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ زیاتر کارئاسانی و باشترکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بژاردەیەکی تری بۆ شۆفێران خستە روو، و ئێستا شۆفێران دەتوانن لەرێگەی لینکێکی پۆرتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ـــ وەبە فری پەیوەست بە مامەڵەی دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەت ( گشتی ـ تایبەت ) لە ماڵەکەی خۆی یاخود لە شوێنی کارەکەی داواکاری دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بکات لە رێگەی لینکەوە کەداڕێژراوە بەو زانیاریانەی داوادەکرێت بۆ نوێکردنەوەو دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرى".

‏‎روونیشییكردووه‌ته‌وه‌ "بەم رێگایە شۆفێر هەنگاوێکی باشتر کارەکانی دەچێتە پێش و خۆی رزگار دەکات لە سەرە و نۆرە گرتنی ناو بینایی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ، چونکە ئەم قۆناغەی کارەکانی لە ماڵەوە بڕیوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan