کوردستانی
ناوهڕۆكى كۆبوونهوهكهى یهكێتى و پارتى بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
دواى ئهوهى ئهمڕۆ شهممه، ههردوو وهفدى یهكێتى و پارتى له سهر پرسى پێكهێنانى كابینهى نوێى حكومهتى ههرێمى كوردستان كۆبوونهوه، له بارهى ناوهڕۆكى كۆبوونهوهیهكهیان راگهیهندراهێكیان بڵاوكردهوه.
دهقى راگهیهندراوهكه:
راگەیاندنی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
هەردوو شاندی دانوستانکاری، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 22ـی شوباتی 2025، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا. ئەم کۆبوونەوە تایبەت بوو بە خستنەروو و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا، کە بریتی بوو لە تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تر.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرنج و تێبینی وەفدی دانوستانکاری هەردوولا خرایەڕوو و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێکخستنەوە و رێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کرا. هەروەها هەردوو وەفد بڕیاریاندا کە درێژە بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی کاریگەر و پەسەندکراو، بەتایبەتی لە پەیوەندیدا بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و چارەسەرکردنی چەندین بابەتی گرنگی تر کە پەیوەندییان بە دۆخی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی هەردوو لایەن بۆ بەهێزکردنی یەکگرتوویی نێوانیان و دەستکەوتنی چارەسەرێکی گشتگیر بۆ کێشەکانی هەرێم، بەتایبەتی لە کاتێکی گرنگدا کە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین مەرجی نائاسایی و پێویستی بە یەکێتی و هەماھەنگییەکی زیاتر دەبێتەوە.

بیروڕا