کوردستانی

دەسەڵاتی نوێی سوریا لەژێر فشاری تورکیادایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەسەڵاتی نوێی سوریا لەژێر فشاری تورکیادایە
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرنامەیەكی تایبەت لەگەڵ کەناڵی (بی بی سی عەرەبی) ئاشکرایکرد بەبێ چەسپاندنی مافەکانی کورد، سوریا ئارامی بەخۆیەوە نابینێت و داوای دەسەڵاتێکی خۆبەڕێوەبەری دەکەن بۆ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە) رایگەیاند "هەماهەنگی ئەمنیی لەنێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی دیمەشقدا هەیە بۆ ئەوەی ململانێ لە نێوانیاندا دروست نەبێت، بەڵام بەبێ چەسپاندنی مافەکانی کورد، سوریا ئارامی بەخۆیەوە نابینێت، دەبێت تورکیاش ئەو واقعە قەبوڵبکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا هەسەدە لەگەڵ تورکیا لە شەڕدایە و داوای ئاگربەستیان کردووە کە تورکیا رەتیدەکاتەوە، وە هەروەها ئیدارەی خۆسەر هەوڵدەدات بەشێک بێت لە حکومەتی نوێی دیمەشق، بەڵام دەسەڵاتی نوێی لە سوریا لەژێر فشاری تورکیایە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئیدارەی خۆسەر لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا چونکە سوریا وڵاتێکی ستراتیژیی و گرنگە و ئەمەریکا دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە داڕشتنی داهاتووی سوریا".

باسی لەوەشکرد "پێشوازیی لە هەر وڵاتێک دەکەن کە پشتیوانی لە بەدەستهێنانی مافەکانی کورد بکات، ئیسرائیلیش دەوڵەتێکی گرنگە و کاریگەریی لەسەر رۆژئاوا و وڵاتانی ناوچەکە هەیە".

مەزڵوم عەبدی وتیشی "بە نێوەندگیری ئەمەریکا لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا ئاگربەستێکیان لە منبج و باکووری حەلەب کردووە، بەڵام گرووپە بە کرێگیراوەکان رێککەوتنەکەیان پێشێلکردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan