کوردستانی
سبەی شەو دەبێتە ساردترین شەو لەمساڵدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد سبەینێ 2025/2/24، لە هەرێمی کوردستان دەبێتە ساردترین شەو لەمساڵداو پلەکانی گەرما تاوەکو 23 پلە بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
سالار حاجی عەلی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ ناوەڕاستی چەقی بارستە هەوا ساردەکەی جەمسەری باکوور دەبێت، لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەوانە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دەچێتە ژێر سفر، بەشێوەیەک °0 بۆ نزیک °10- پلە ژێرسفر بۆ ناو شارە گەورەکان دابەزێت، زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان لە °08- بۆ °15- پلە ژێر سفر تۆمار دەکرێت، وە هەروەها ناوچە سنووریەکانیش °15- بۆ °23- پلە ژێر سفر دەمێنێتەوە".
ب ح

بیروڕا