کوردستانی

ئەمەریكا هۆشداریی دەداتە پارتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا هۆشداریی دەداتە پارتی
مەودا میدیا-

چاودێرێکی سیاسی کورد ئاشکرایکرد کە  لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە دەزگایەكی ئەمنی پارتیی-ەوە راپۆرت و زانیاریی لەسەر جوڵەكانی ئەمەریكا و هاوكارییەكانی بۆ دوو حزبی چەكداری كوردی رۆژهەڵات دراوەتە ئێران.

د.سەنگەر سەید قادر، لێكۆڵەر لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە وڵاتی میسر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمەریكا دوومانگ پێش ئێستا زانیاری پێگەیشتووە كە ئێران زانیاری ووردی پێدراوە لەسەر ئەو مەشقانەی پێنتاگۆن بە هێزە چەكدارە كوردییەکانی رۆژهەڵاتی دەکات لەنزیك كانی قرژاڵە و دەشتی نەینەوا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەواڵگری ئەمەریکا دەستی بەلێكۆڵینەوە کردووەو لە ئەنجامدا دەرکەوتووە كە زانیارییەكان لە ئاستی باڵای دەزگایەكی ئەمنی پارتییەوە دزەیكردووە، لەبەرانبەردا ئەمەریكا هۆشداریی داوەتە پارتی لە دووبارە نەبوونەوەی ئەو اختراقە ئەمنیانە.".

ئەوەشی خستەڕوو "پێش  دوو مانگ  ئەمەریكا لەسەر سیخوڕیكردنی توركیا بەسەر هێزە كانی و هاوكارییە سەربازییەکان کە رەوانەی رۆژئاوای كوردستانی کردووە هۆشداریی دابووە پارتی و بەشێكی سەرچاوەی سیخوریەكانی توركیا لە ناو فڕۆكەخانەی هەولێر بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan