کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی کار بۆ گفتوگۆ و دانوستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/23، کۆنگرەی دیالۆگی نێودەوڵەتیی لە بەغدا دووەم رۆژ ،کە تێیدا دیداری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "گەشبینن کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کوردستان لەسەر خواستی خەڵک پێکدەهێنن و نابێت رێگری لە خەڵک بکرێت بیروبۆچوونەکانی خۆی دەرببڕێت، دەبێت حکومەت لێپرسراوێتی گەڕانەوەی متمانە لەئەستۆبگرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێش گەشتەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ مەسرور،بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەتەوەو باسی نیگەرانی خەڵک لە بانکەکانى ناو هەژمارى من و جێبەجێکردنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی کردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عیراق زۆر گرنگە و دەبێت کورد بەرەیەکی یەکگرتووی هەبێت و بە یەک لیست بەشداریی لە هەڵبژاردنەکە بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان دەیانەوێت وەبەرهێنانی بیانی بۆ بوژانەوەی بهێننە هەرێمی کوردستان بەڵام چەندجارێک لەلایەن هەندێک گرووپی لە یاسا دەرچوو، دەرەوەی سوپای عیراق رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، کە ئەمە کارێکی قبوڵکراونییە و وەڵامی تووندیان دەبێت بۆ ئەم جۆرە هێرشانە".
باسی لەوەشکرد "ناکرێت کوردەکان لە سوریا بەتەنها جێبهێڵن لە کاتێکدا ئەوان لەبری هەموو جیهان شەڕی تیرۆریان کردووەو داعشیان تێکشکاند بەڵام تاوەکو ئێستا مەترسی داعش کۆتایی نەهاتووەو بە داتاو زانیاریی دەیسەلمێنم، لەبەرئەوە ناکرێت بەبێ پێکهاتەکان دەستووری سوریا بنووسرێتەوە، پێویستە حکومەتێک لە سوریا پێکبێت کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکات".
وتیشی "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن لە تورکیا، باشترین بژاردەیە بۆ چارسەری پرسی کورد، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەن پشتیوانی لە پرۆسەکە بکەن لە تورکیا، کوردەکان 40 ساڵە لەگەڵ حکومەتی تورکیا لە جەنگدان هیچ کوردێک نییە کوردێک نەناسێت بە دەستی تورک نەکوژرابێت".
ب ح

بیروڕا