کوردستانی

كه‌ش وهه‌وا سارد ده‌بێت و شەختە دروستده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌ش وهه‌وا سارد ده‌بێت و شەختە دروستده‌بێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و هەندێك ناوچەى جیا جیا لە کاتى بوونى هەر جۆرە دابارینێک بەشێوەى بەفر دەبێت، پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ سارد دەبێت لەگەڵ دروستبوونى شەختە لە کاتەکانى بەیانى و بوونى هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، مەوداى بینین لەنێوان (7  – 9 ) کیلۆمه‌تر دەبێت، لە کات و شوێنی دابارین و هەروەها لە ناوچە بەرزەکان کەمدەبێتەوە بۆ (4-6) کیلۆمه‌تر ده‌بێت".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر : 3 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 1پلەى سیلیزى
دهۆک  :  0پلەى سیلیزى
کەرکوک :4 پلەى سیلیزى
زاخۆ  :  0پلەى سیلیزى
گەرمیان :  5پلەى سیلیزى

ب ح
Qaiwan
Qaiwan