کوردستانی
فشاره‌كان بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان زیاتر ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رپرسانى په‌روه‌رده له سلێمانى فشاره‌كانیان زیاتر كردووه بۆ ئه‌وه له سنورى سلێمانى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه و ده‌ست به خوێندن بكرێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى "له دوێنێ شه‌وه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه مامۆستایان ئاگاداربكه‌نه‌وه تا بچنه‌وه قوتابخانه‌و ده‌ست به‌خوێندن بكرێته‌وه".
لاى خۆیه‌وه سامان تاهیر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "فشارى به‌رپرسانى په‌روه‌رده هیچ كاریگه‌ریی نابێت و بایكۆت له سلێمانى به‌رده‌وامه و چۆن ده‌ستیپێكردووه ئاواش به‌رده‌وامه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له بایكۆت، بۆیه باشتره هیچ فشارێك نه‌كرێت".
ع
بیروڕا



