کوردستانی
له دهۆك پاره‌ى خۆڵ و خاشاك له هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوڵاتییانى سنورى پارێزگاى دهۆك نیگه‌رانن و ده‌ڵێن، تا ئێستاش مانگانه پاره‌ى خۆڵ و خاشاكیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
چه‌ندین هاوڵاتیی په‌یوه‌ندییان به مه‌ودا میدیا كردووه و باسیان له‌وه‌كردووه "شاره‌وانى پارێزگاى دهۆك و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى و له به‌رده‌ڕه‌شیش، مانگانه یان دوو مانگ جارێك ده‌گه‌ڕێن و پاره‌ى خۆڵ و خاشاك له هاوڵاتییان وه‌رده‌گرن".
ئه‌وان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن "ئه‌وه بار گرانییه و هه‌موو شتێك كراوه به‌پاره، هیچ كه‌سیش بوێرى ئه‌وه‌ى نییه ناڕه‌زایه‌تى ده‌رببڕێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى گرتن و لێدان ده‌بێته‌وه".
چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا پاره‌ى خۆڵ و خاشاك له ماڵ و شوێنه‌كان وه‌ربگیرێت و بۆ ماڵان مانگى 5 هه‌زار دیناره.
ع
بیروڕا



