کوردستانی
سبه‌ینێ له بیاره و ته‌وێڵه كرایه پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ دووشه‌ممه، به‌هۆى سه‌رما و به‌فربارینه‌وه هه‌ردوو له ناحییه‌ى بیاره و ته‌وێڵه كرایه پشوو بۆ خوێندكاران.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رایگه‌یاند "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو باران بارینەی رووی لەناوچەی هەورامان کردووە، بڕیار درا لە بەر دۆخی کەشوهەوای ناوچەکە و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما سبەینێ 24ی 2ی 2025 پشوی فه‌رمى دەبێت لە سنوری ناحییەی بیارەو تەوێڵەو گوندەکانی".
هه‌روه‌ها "ئه‌و پشووه لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت و قوتابخانە و باخچەکانی سنوری ناحییه‌كه ده‌گرێته‌وه".
"ئەم پشووە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی تەمهیدیان هەیە و لەدەرەوەی ناحیەکە ئەنجامی دەدەن".
ع
بیروڕا



