کوردستانی

تەندروستی هەڵەبجە کەناڵی ئاڤا بەدرۆ دەخاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی هەڵەبجە کەناڵی ئاڤا بەدرۆ دەخاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە کەناڵی ئاڤا تیڤی بەدرۆدەخاتەوەو ئاشکرایدەکات ئەو هەواڵەی سەبارەت بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویانکردووەتەوە هیچ بنەمایەکی راستی تێدانییە.

د.ئازاد مستەفا،بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "هەواڵەکەی ئاڤا تیڤی سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە و خۆڵکردنە چاوی خەڵک و پەردەپۆشکردنی گەندەڵیەکی کۆمپانیای زاگرۆسە کە لەژێر قەڵەمڕەوی خۆیاندایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەو بە ناو بەڵگانەی کە لە هەواڵەکەدا پەخشکرا هیچی وانیە و دروستکراوە و راستی کۆنووسەکە لە لای بەڕێوەبەرێەتییان هەیە و کۆمپانیاکەش بەپێی گرێبەستەکەی دەبوو نەخۆشخانەکەی لە ساڵی 2014، تەواو بکردایە بەڵام لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکە هی کەسانی باڵادەستی نێو حزبە تاوەکو ئێستا حکومەت چاوپۆشی لێدەکات و پابەندی گرێبەستکەی نەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بڕە پارەیەی کە پێشکەشکارەکە ئاماژەی پێداوە لەلایەن خاوەنی کۆمپانیاکە لەبری بردنە دەرەوەی دوو ئامێری پزیشکی نێو نەخۆشخانەکە بووە لەلایەن بەڵێندەرەکانی کۆمپانیاوە، بەڵام پاش ماوەیەک پارەکە لەسەر هەژماری بانکی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە سەحب کرایەوە، وە هەروەها تاوەکو ئێستاش ناوەڕۆکی کۆنووسەکەی جێبەجێ نەکردووە".

باسی لەوەشکرد " ئەو کەناڵە لەبری خۆڵ کردنە چاوی خەڵک، دەبوو ئەو چاوپێکەوتنەی بەرواری 2025/1/9ی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجەی بڵاو بکردایەتەوە نەک راستیەکان ئاوەژوو بکاتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan