کوردستانی
قەیوم بۆ شارەوانییەکی تر لە باکووری کوردستان دانرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە چوارچێوەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکاندا، قەیومی لە شارەوانی قاغزمانی سەربە قەرسی باکووری کوردستان دانا، کە هەڵبژاردنەکاندا پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) شارەوانییەکەی بردەوە.
ئاژانسی میسۆپۆتامیا رایگەیاند "دوای سەپاندنی سزا بەسەر محەمەد ئاڵکان، هاوسەرۆکی شارەوانی قاغزمانی سەربە قەرس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی لە جێگەی داناوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە 20ی شوبات بەتۆمەتی ئەندامبوونی رێکخستن، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ سزای بەسەر محەمەد ئاڵکان هاوسەرۆکی شارەوانییەکەدا سەپاند و پۆلیس دەستی بەسەر باڵەخانەی شارەوانییەکەدا گرتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە جێی محەمەد ئاڵکان، ئۆکان داشتانی وەک قەیوم دامەزراندووە".
ب ح

بیروڕا