کوردستانی
هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/24، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەت و ساڵانە بڕیاریدا کە کار بە رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی نەکات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکات کە بۆ لە مەودوا چیتر تەسکەرە لەگەڵ شهادەی جنسییەی عیراقی (پیێناس و رەگەزنامەی باری شارستانی) کاری پێناکرێت لە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تەنها کار بە (کارتی نیشتیمانی) دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانییەکانیان تەواو نەبووە کار بە (صورة قيدی ئەلکترۆنی دەکرێت) داوا دەکات هاوڵاتییان پێوەی پابەند بن چونکە چیتر کار بەو دوو بەڵگەنامەیە ناکرێت بۆ هیچ مامەڵەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتییەکەیان".
ب ح

بیروڕا