کوردستانی

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆککۆماری عیراق کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکێتی و سەرۆککۆماری عیراق کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/24، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە  سەرۆککۆماری عیراق کرد، هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی گشتی وڵات کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی  و لەتیف رەشید جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە لەنێوان سەرجەم لایەنەکان کردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی  و لەتیف رەشید لە دیدارەکەدا پەیوەست بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق هەردوولا پەرۆشانە دووپاتیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتنەکان کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێزەوە رۆڵ و هەوڵەکانی سەرۆککۆماری بەرز نرخاند بۆ لەیەک نزیککردنەوەی لایەنە جیاوازەکان و گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانی لە بەرژەوەندی سەقامگیری وڵاتدا و روونیکردەوە یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەیان لە ململانێ سیاسییەکان کە خۆشبەختانە لەم هەنگاوەشدا سەرکەوتوو بووین.

پەیوەست بە قەیرانی ناوچەیی و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ورد کرا و د.لەتیف جەمال رەشید  رایگەیاند عیراق پشتگیری لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی دۆزینەوەی رێگاچارەی ئاشتییانە بێت بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی ناوچەکە لەشەڕ و ئاڵۆزیی.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan