کوردستانی
بۆچى نرخى عومره گرانبووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
خاوه‌ن كۆمپانیاكانى حه‌ج و عومره باس له هۆكارى گرانبوونى نرخى عومره ده‌كه‌ن له مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان.
میران سه‌باح، خاوه‌نى كۆمپانیاى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له مانگى ره‌مه‌زاندا خواستێكى زۆر له‌سه‌ر سه‌فه‌رى عومره هه‌یه له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "بۆ ئه‌م مانگى ره‌مه‌زانه خه‌ڵكێكى زۆر په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوین و ناوى خۆیان تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ماڵى خودا".
وتیشى "گرانبوونى سه‌فه‌رى عومره په‌یوه‌ندیی به زۆرى خواسته‌وه هه‌یه، بازاڕ به‌و جۆره‌یه كاتێك شتێكى خواستێكى زۆرى له‌سه‌ربوو نرخه‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه، به‌راورد به دوو مانگى رابردوو له سه‌رو 100 دۆلاره‌وه نرخه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا



