کوردستانی
ئهنهكهسه بهشداریی له كۆنگرهى دیالۆگى نیشتمانیی سوریا ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا ناسراو به ئەنەکەسە رایگەیاند، بەشداری لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا ناکەن.
کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا، ئەمڕۆ لە دیمەشق دەست بە کارەکانی دەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەکە رایگەیاندووە " کۆنگرەکە رۆژی یەکەم 24 شوباتی 2025 پێشوازیی لە میوانەکان دەکات و رۆژی دووەم، 2ى هەمان مانگ لە دیمەشق دەست بە کارەکانی دەکات.
عەبدولحەکیم بەشار، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەنەکەسە رایگەیاند "ئەو و نەجاح حێڤۆ، سەرۆکی نوێنەرایەتی ئەورووپای ئەنەکەسە و هەروەها حەواس عەگید، نوێنەری ئەنەکەسە لە کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەرەی ئاشتی و ئازادی، وەکو کەسایەتی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا بانگهێشت کراون، بەڵام بڕیاریان داوە بەشداری نەکەن"؟
وتیشى "ئەنەکەسە لە راگەیێندراوێکدا هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت".
ع
بیروڕا



