کوردستانی

لە سەرەتای مانگی رەمەزان بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سەرەتای مانگی رەمەزان بەفر دەبارێت


مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشوهەوا رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوەو هەوا ساردەکە کۆتایی دێت.

سالار حاجی، شارەزای بواری کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سبەینێوە 25ی شوبات، بارستە هەوا ساردەکەی جەمسەری باکور کە بە رەنگی شین ئاماژەی پێ کرابوو، لە هەرێمی کوردستان دوور دەکەوێتەوە".

وتیشی "تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە دە رۆژی یەکەمی مانگی ئادار، ئەگەرێکی زۆر هەیە، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور بە سەر ئاسیا و ئەوروپا دابەزێتە خوار، بۆ سەر حەوزی دەریای سپیی ناوەڕاست،
ئەوە ئەگەرەکان دڵخۆشکەر دەکات بۆ هاتنی شەپۆلێکی بەفرو بارانی زۆر چڕ، لە عیراق و هەرێمی کوردستان، سەرچاوەکەشی هەردوو  دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای سور دەبێت".

ع

Qaiwan
Qaiwan