کوردستانی

ئه‌م دوو رۆژه‌ پله‌كانى گه‌رما چۆن ده‌بن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م دوو رۆژه‌ پله‌كانى گه‌رما چۆن ده‌بن؟
مه‌ودا میدیا-

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێى بڵاوكرده‌وه‌ و پله‌كانى گه‌رماى ناوچە جیاجیاكانیشى ئاشكرا كردووه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەكان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ دروسبوونی شەختە لە كاتەكانی شەودا". 

راشیگه‌یاندووه‌ "پلەكانی گەرما بەرز دەبن بە (1 - 2) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ".

سه‌باره‌ت به‌ سبەی چوارشەممەش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "بە گشتی ئاسمان ساماڵ و  پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ دروسبوونی شەختە لەكاتەكانی بەیانی زوودا، پلەكانی گەرماش بەرز دەبن بە (1 -2 ) بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 4 پلەی سیلیزی

دهۆك: 8 پلەی سیلیزی

كەركوك: 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ:  8 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 5  پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -5  پلەی سیلیزی

سۆران: 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 11 پلەی سیلیزی

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan