کوردستانی

سەندیکای رۆژنامەنووسان: وه‌رن پێكه‌وه‌ سکاڵای رەسمی لەسەر لایەنی بەرانبەر تۆمار بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەندیکای رۆژنامەنووسان: وه‌رن پێكه‌وه‌ سکاڵای رەسمی لەسەر لایەنی بەرانبەر تۆمار بکەین
مه‌ودا میدیا-

لقی سلێمانی، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "تا ئێستا ھیچ رۆژنامەنووسێک و میدیاکارێک سکاڵای تۆمار نه‌كردووه‌ لایان، و ده‌ڵێت "هەر میدیاکارێک ئەگەر لێیدراوە یان دەستگیرکراوە، با بێت و پێکەوە سکاڵای رەسمی لەسەر لایەنی بەرانبەر تۆماربکەین و یاسای کاری رۆژنامەوانی بکەینە سەروەر نەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان". 

لە روونکردنەوەیەکدا سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان/ لقی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "پاش ئەو رووداوانەی شەوی رابردوو لە ناوچەی عەربەت روویاندا و لە سۆشیاڵ میدیا و میدیاکاندا شیکاری جۆراوجۆریان بۆکرا، بەڵام تاوەکو ئەم ساتەوەختە ھیچ رۆژنامەنووسێک و میدیاکارێک نەھاتووە سکاڵای یاسایی تۆماربکات". 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، داواکارین ھەر میدیاکارێک ئەگەر لێیدراوە یان دەستگیرکراوە یان کەولوپەلی رۆژنامەوانی دەستیبەسەردا گیراوە، با بێت و پێکەوە سکاڵای رەسمی لەسەر لایەنی بەرانبەر تۆماربکەین و مافی خوراویان بۆ وەربگرینەوە و یاسای کاری رۆژنامەوانی بکەینە سەروەر نەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان". 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan