کوردستانی

بۆچی حکومەت ئەو ھەموو گەندەڵییە دەکات و رووبەڕووی ھیچ لێپرسینەوەیەکیش نابێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی حکومەت ئەو ھەموو گەندەڵییە دەکات و رووبەڕووی ھیچ لێپرسینەوەیەکیش نابێت؟
مەودا میدیا-

سەبارەت بەو گەندەڵییانەی حکومەتی ھەرێم ئەنجامی دەدات و ئەو ستەمانەی لە مووچەخۆرانی دەکات، بۆچی رووبەڕووی ھیچ لێپرسینەوەیەک نابێت و زۆر بەئاسایی بەسەریدا تێدەپەڕێت، ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ھۆکارەکان ئاشکرا دەکات.

د.غالب محەمەد، کە ھاوکات چاودێری سیاسیشە بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بۆ لێپرسینەوە لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە پەرلەمانێکی چالاک و قەزای چالاکی ھەیە، بەڵام لێرە بوونی نییە، ئەگەر داواکارێکی گشتی ھەبوایە دەھاتە سەر خەت".

سەبارەت بەوەی عیراق چۆن ناتوانێت بەو ئەرکە ھەستێت لە کاتێلدا ھەرێم بەشێکە لە عیراق، د.غالب وتی "عیراق ناتوانێت ناچاریان بکات، چونکە لۆبیان ھەیە و دەست بۆ ھەر کەیسێکیان ببرێت چەندین وڵات دەھێننە سەر خەت، ئەمانە خۆیان نین بەڵکو کاسبی بۆ وڵاتانی تر دەکەن و بەوەش پاڵپشتیان بۆ خۆیان دروستکردووە".

روونیشیکردەوە "پێویستە لایەنەکانی تر ئەگەر راستگۆ بن دەبێت بەشداری لە حکومەتێک نەکەن لە عیراق بەبێ جێبەجێکردنی تەوتین، ئەوکاتە دەتوانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەڵام نەرمی نواندنی عیراقیش بەرانبەریان ھەروا بەردەوام نابێت، چونکە عیراق  دەچێتە ناو ھەڵبژاردنەوە و لەبەر خاتری پارتی ئەوکاتە زەرەر لە خۆی بدات، بۆیە لە کۆتاییدا فشاریان دەکەوێتە سەر بۆ پابەندبوونی بڕیارەکانی دادگە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan