کوردستانی
له‌سه‌ر ئۆجه‌لان په‌كه‌كه هۆشداریی دایه توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوسه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان ناسراو به كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان به ڤیدیۆ نه‌بێت قه‌بوڵى ناكه‌ین.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە رایگه‌یاند "ئێمه به پێویستى ده‌زانین پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڤیدیۆیی بێت".
وتیشى "ئەگەر وا نەبێت قبوڵی ناکەین، مادام داواى په‌یام له ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن، پێویسته گۆشه‌گیریه‌كه‌ى سه‌رى هه‌ڵبگرن و ئه‌شكه‌نجه‌ى نه‌ده‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد "ئۆجه‌لان هیچ رێککەوتنێکی ژێربەژێری لەگەڵ تورکیادا نەکردووە".
ئەوەش له‌كاتێكدایه وەزیرى دادى تورکیا ئاماژەى بەوەکردبوو، هەلومەرج لەبار نییە بۆ ئەوەى بانگەوازەکە بەشێوەى ڤیدیۆیی بێت.
ع
بیروڕا



