کوردستانی

یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز دیاریده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز دیاریده‌كرێت


مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز كۆده‌بێته‌وه‌.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند "لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەولێر و لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان لە ئێوارەی رۆژی هەینی 28ی شوبات كۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن".

وتیشى "ئەگەر ئێوارەی هەینی مانگ بینرا رۆژی شەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی ره‌مەزان و ئەگەر مانگ نەبینرا رۆژی یەك شەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز".

وتیشى "لە هەرێمی كوردستان پشت بە هیچ پێشبینی و زانیارییەكی فەلەكناسی نابەسترێت بۆ دیاری كردنی مانگی ره‌مەزان و جەژن، بەڵكو تەنها پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەسترێت، كە بینینی مانگە".

ع
Qaiwan
Qaiwan