کوردستانی
زۆرترین و کەمترین رێژەی هەژاری لە عیراق و هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی دوایین ئاماری سەرژمێریی عیراق، رێژەی هەژاری لە هەرێم کەمترین رێژەیە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عیراق و لە هەرێمیشدا هەولێر کەمترین رێژەی هەژاری تێدایە.
بەپێی ئاماری سەرژمێریی، رێژەی هەژاری لە پارێزگای هەولێر 6% کە کەمترین رێژەیە، بەدوای ئەویشدا پارێزگای سلێمانی بە 8% لە پلەی دووەمدایە.
بەپێی ئامارەکە، دهۆک زۆرترین ریژەی هەژاری تێدایە لەناو پارێزگاکانی هەرێمدا و رێژەکەی گەیشتووەتە 15%.
لەلایەکی دیکەوە پارێزگاکانی عیراق رێژەکانیان بەراورد بە هەرێم بەرزترە و هەندێکیان دووهێندە یان زۆر زیاترن.
رێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی عیراق:
موسەنا 44%
بابل 34%
قادسیە 29%
نەجەف 25%
بەسڕە 28%
ئەنبار 21%
کەربەلا 20%
سەڵاحەدین و واست 19%
دیالە 17%
نەینەوا و میسان 16%
بەغداد و زیقار 14%
کەرکووک 10%
بیروڕا



