کوردستانی
ئه‌گه‌ر خانووه‌كه‌ت به‌ناوى ژنه‌كه‌ت بكه‌یت و جیابوونه‌وه ده‌توانى تاپۆكه هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پارێزه‌رێكى راوێژكار رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پیاوێك خانووه‌كه‌ى به‌ناوى ژنه‌كه‌ى بێت و دواتر جیابوونه‌وه ناتوانێت تاپۆكه‌ى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، باس له هۆكارێكى گه‌ڕانه‌وه‌ش ده‌كات.
ئالان ژاژڵه‌یی، پارێزه‌رى راوێژكار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ ئه‌و بابه‌ته نەخێر ناتوانی لە دائیرەی تاپۆ هەڵیوەشێنیتەوە و تاپۆی خانوەکە بخەیتەوە سەر خۆت، ئەگەر ژنەکەت ناڕازی بێت و خۆی نەیه‌ت لەگەڵت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى".
وتیشى "بە شێوازی دووەم پیاو دەتوانێ خانوەکە وەرگرێتەوە، بەو مەرجەی بە بەخشین دایبێتى به ژنەکەى، ئەویش دەبێت پیاو لە دادگا شکات بکات، تیایدا داوای ئەو پارانە لەژنی بکات کە بە خانوەکەی داوە".
باسى له‌وه‌شكرد "ده‌بێت كه‌سێك بیسەلمێنێ کە ئەو پارەی خانوەکه‌ی داوە، جا بەڵگەی نوسراو یاب گرێبه‌ستى نوسینگە یان شاهید بێت، پاشان دادگا بڕیار دەدات بە گێڕانەوەی پارەکە بۆ پیاوەکە، ئەوکات دەتوانی خانوەکە حجز بکەیت و دوای هەموو ئەم ڕێکارە یاساییانە ئینجا بە بڕیاری دادگا تاپۆکەی دەخرێتەوە سەرت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەگەر بە بەخشین بوو، پیاوەکە نوسراو یان شاهیدی نەبوو کە پارەکە ئەو داویەتی، ئەوکات پیاو داواکە دەدۆڕێنێت و خانوەکەی لەدەست دەچێت بۆ ژنەکەى".
ع
بیروڕا



