کوردستانی
َچاره‌نوسێكى نادیار بۆ 500 دامه‌زراوه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
مانگێك به‌سه‌ر ده‌رچوونى ناوى 500 دامه‌زراوه گرێبه‌سته‌كه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌چێت، به‌ڵام تا ئێستاش چاره‌نوسیان نادیاره.
له دوو رۆژى رابردوو نوێنه‌رى ئه‌و دامه‌زراوانه سه‌ردانى دیوانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامێكى دڵخۆشكه‌ریان وه‌رنه‌گرتووه له‌باره‌ى ده‌ستبه‌كاربوونیان و هیچ هۆكارێكیشیان پێ رانه‌گه‌یاندوون له‌باره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى ده‌ستبه‌كاربوونیان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "نوێنه‌رى دامه‌زراون له دیوانى پارێزگا داوایانكردووه ئه‌گه‌ر چاره‌نوس و ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ نه‌كرێت گردبوونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێیان راگه‌یاندوون كه ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره هیچ سودێكى نابێت، باشتره په‌نا نه‌به‌نه به‌ر كارێكى له‌و جۆره چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندییان نییه".
مه‌ودا میدیا به‌دوادچوونى كردووه و ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ركه‌وتووه "هۆكارى ده‌ستبه‌كارنه‌بوونى ئه‌و 500 دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیی به خانه‌نشین بوونى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه نییه، به‌ڵام كێشه‌كه گه‌وره‌تره هه‌ر بۆیه له‌م كاته‌دا هیچ لایه‌نێكى ئیداریی و حكومیی باس له ده‌ستبه‌كاربوونیان ناكات".
ع
بیروڕا



