کوردستانی
لێخۆشبوونى %20ى سزاى هاتوچۆ بهردهوام دهبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردهوه، لێخۆشبوونى بهشێكى سزاكانى هاتوچۆ بۆ ماوهیهكى درێژ بهردهوام دهبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە هاتوچۆى ههولێر بڵاویكردهوه "ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەکی زۆری خەڵك سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەن بە مەبەستی پاکتاوکردنی سزا داراییەکانی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە لێخۆشبوونی 20%ی سزا داراییەکانی هاتوچۆ، چونکە دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە گوایە لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونەکە کۆتایی دێت".
باس لهوهشكراوه "ئەو دەنگۆیە راست نییەو بڕیاری لێخۆشبوون، تا 31/3/2025 بەردەوام دەبێت و هەوڵ دراوە بۆ جاری سێیەم درێژ بكرێتەوە".
له ماوهى ساڵى رابردوو، حكومهتى ههرێمى كوردستان بڕیاریدا به لێخۆشبوونى بهشێكى سزاكانى هاتوچۆ.
ع
بیروڕا



