کوردستانی
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ئەوقافەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/26، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رێنماییە کارگێڕییەکانی تایبەت بە مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند "دەبێت وتار و بابەتی ئایینی لەلایەن كەسانی پسپۆڕ لەبواری ئایینی پێشکەش بکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "پێویستە وتارەكانی دوای عەسر لە مزگەوتەکان لە 20 دەقیقە زیاتر نەبێت".
رێنماییەکانی تایبەت بە مانگی پیرۆزی رەمەزان:
یەكەم: پێویستە چێشتخانەو كافتریار و دوكان و بازاڕەكان ڕەچاوی حورمەتی ئەم مانگە پیرۆزە بگرن و هەستی ڕەۆژوەوان بپارێزن.
دووەم: لەم مانگە پیرۆزەدا هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك لە دام و دەزگا فەرمیەكان پێشكەش ناكرێت
سێیەم: پێویستە گشت كەناڵەكانی ڕاگەیاندن تایبەتمەندی و پیرۆزی ئەم مانگە لەبەرچاو بگرن شتێك بڵاو نەكەنەوە، كە لەگەڵ گەورەیی و پیرۆزی ئەم مانگەنە گونجێت.
چوارەم: ڕێنمایی تایبەت بەمزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەرچووە، پێویستە هاوكاری جێبەجێكردن و پراكتیزەكردنی ناوەڕۆكی بدرێت.
پێنجەم: هەر مەراسیمێكی تایبەت بەم مانگە ئەنجام بدرێت لەسەرجە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و قەزا و ناحیەكان پێویست لەژێر چاودێری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/ یان بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان/ بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف بێت.
شەشەم:داواكارین لایەنەكانی پەیوەندیدار لەپارێزگاو یەكە ئیداریە سەربەخۆكان سەرپەرشتی و بەدواداچوونی جێ بەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە بكەن.
حەوتەم: سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەرپرسن لە هەر هەواڵێكی نادروست سەبارەت بە راگەیاندنی یەكەم رۆژو كۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
هەشتەم: لەكانی پێشكەشكردنی بابەتی ئایینی دەبێت كەسێكی پسپۆڕ لەبواری ئایینی و مامۆستایانی ئایینی كە بە فەرمی كار دەكەن میوانداری بكرێن.
ب ح

بیروڕا