کوردستانی
گرژییەکانی عەربەت سیناریۆ بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی رێگەی نوێ بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان دەگرنەبەر و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش روونکردنەوە لەسەر لابردنی خێوەتەکەیان و راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایش دەدات.
عوسمان گوڵپی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "نیگەرانن لە بەیاننامکەی دەزگای ئاسایش سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی رۆژی شەممە لە عەربەت بەجۆرێک پەیامەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەرکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشی سەرەکی ئەو تووندوتیژییانەی بەرانبەر دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەران کراوە خودی هێزە ئەمنییەکان بوون، کە چەند کەسێک بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بەردیان لە تانکەرەکان و خێوەتگەکەی ئەوان گرتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان گەیشتن بوون بەبەشێک لە گرژییەکان و ئازاری مامۆستایان فەرمنبەرانی ناڕازییانداوە، هیچ چارسەرێکی یاسایی دۆخەکەیان نەکردووەو بەشێک لە مامۆستایان دەستگیرکراون لە بەرانبەردا هیچ کەس لەوانەی بەناوی شۆفێری تانکەرەوە بەریان لە مامۆستایان گرتووە دەستگیر نەکراون
باسی لەوەشکرد "ئاڕاستەی بەرد هاوێژ و هێزە ئەمنییەکان سیناریۆبووە بەسوودی کردنەوەی رێگە بۆ تانکەرە نەوتەکان، بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە لە ئەستۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتدایە".
ب ح
بیروڕا



