کوردستانی

سبەینێ وفدی دەمپارتی دەچنە ئیمراڵی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ وفدی دەمپارتی دەچنە ئیمراڵی
مەودا میدیا-

سبەینێ وفدی دەمپارتی سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوەو دیداری سێیەم لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجام دەدەن.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند "بۆ ئەنجامدانی دیداری سێیەم لەگەڵ ئۆجەلان چوونەتە وەزارەتی دادی توركیاو رەزامەندیان وەرگرتووە و سبەینێ سەردانی ئیمراڵی دەكەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەفدەكەی دەم پارتی پێكهاتوون لە (پەروین بوڵدان، سەری سورەیا ئۆندەر)، ئەنجامی سەردان و گفتوگۆکان دەگەیەنن بە ئۆجەلان و ئەویش راسپاردەی دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "داوایان لە وەزارەتی دادی توركیا کردووە رەزامەندی بدەن بە زیادکردنی وەفدەکەی ئیمراڵی و ناوی ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداریی کوردیان رادەستی وەزارەتەکە کردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan