کوردستانی

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: داواكارییەكانی یه‌كێتی ئەستەم نین

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: داواكارییەكانی یه‌كێتی ئەستەم نین
مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاشکرایکرد لە كابینەی نوێی حکومەت  داواكارییەكانی یەکێتی دەبنە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان بۆ ئەم مەبەستەش پاڵپشتیی خەڵكی كوردستان بۆ ئەوان هێزێكی گەورەیە.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی "بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت چاوەكان لەسەر یەكێتیین، چونكە هەموو دەزانن یەكێتی تاكە هیوای گۆڕانكاریی و راستكردنەوەی رێرەوی ناتەندروستی حوكمڕانییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان خەڵك و داخوازی و چاوەڕوانییەكانیان دەكەنە بەرنامەی خۆیان و خستوویانەتە سەر مێزی هەموو ئەو دانوستانانەی لەم پێناوەدا ئەنجامدراون، بەم بۆنەیەوە خەڵک دڵنیا دەكەنەوە، كە چاوەڕوانی قۆناغێكی جیاواز و تازەبن، قۆناغێک تێیدا یەكێتی بوونێكی جیاوازی دەبێت و دەبێتە گرەنتییەك بۆ مافەكانیان".

ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتی دەیەوێت حكومەت و دامەزراوەكان هی خەڵك بن و لە خزمەتی خەڵكدا بن، دەیەوێت خەڵک ئازادبێت و دیاردەی بە حزبیكردنی حكومەت كۆتایی پێبهێنین، خەڵک خۆی بڕیار لەسەر شتەكان بدات، لە كار و بازاڕی خۆی ئازادبێت، كەس خۆی بەسەردا نەسەپێنێ و ماڵ و موڵكی داگیر نەكات، ئەو حوكمڕانییەی یەکێتی بانگەشەی بۆ دەكات حكومێكی دیموكراسییە، تێیدا خەڵك سەرچاوەی هەموو شتێكە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan