کوردستانی

شه‌پۆلێكی بە‌هێزی باران و ره‌شه‌با راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌پۆلێكی بە‌هێزی باران و ره‌شه‌با راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-

له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو شه‌پۆلێكى باران بارین و ره‌شه‌با هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

کەشناسی عیراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە رۆژی سێشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ شەپۆلێکی بارانبارنی بەخوڕ و رەشەبا روو لە ناوچەکە دەکات، کە دەتوانرێت پێی بوترێت جەنگی کەشوهەوا و کەشی ناوچەکە ناسەقامگیر دەبێت و بارانبارینی چڕ و بەخوڕی لەگەڵدا دەبێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "شەپۆلەکە ماوەی شەش رۆژ بەردەوامی دەبێت، بایەکی بەهێز هەمو ناوچەکانی عیراق دەگرێتەوە و بەهۆی ماوەی درێژخایەنی نزمە پاڵەپەستۆی ئاسمانی وڵاتەکە، رەنگە ببێتەهۆی دروستبونی لافاو".

ع
Qaiwan
Qaiwan