کوردستانی

ئۆجه‌لان و ئه‌ردۆغان په‌رۆشى كۆتایی هاتنى شه‌ڕن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆجه‌لان و ئه‌ردۆغان په‌رۆشى كۆتایی هاتنى شه‌ڕن

مه‌ودا میدیا-

دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوەى مێری له‌ وتارێکدا لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دانانی چەک‌ و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ده‌ڵێت "هەوڵە نوێکانی ئۆجەلان‌ و ئەردۆغان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان پەرۆشیان پێوە دیارە، ئەگەر هەوڵەکە سەربکەوێت، دەکرێت ببێتە فاکتەری دووبارە داڕشتنەوەی تەواوی داینامیکی ناوچەیی".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "ئامانجەکانی سەرکردایەتی تورکیا روونە کە دانانی چەکە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان، هاوکات لادانی بەربەستە ئەمنییەکانی بەردەم پەیوەندییەکانی تورکیایە لەگەڵ دراوسێکانی لە باشوور، سەرباری باشترکردنی ئابووریی‌ و باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ رۆژئاوا، ئەو هەوڵانەش لەکاتێکی گونجاودایە کە وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردن دەچێت".

وتیشى "پەیوەست بە عیراق‌ و کوردانی عیراق، دەیانەوێت سوودی زۆر لە پرۆسەی ئاشتی ببینن، هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان بنکەی سەربازیی خۆیان لە هەرێمی کوردستان دامەزراندووە، ناوچە شاخاوییەکانیش بوونەتە شوێنی ڕووبەڕووبوونەوە توندەکانی نێوان هەردوو هێزەکە".

لەبارەی دۆخی سوریاوە، دلاوەر عەلائەدین نووسیویه‌تى "سەرکردەکانی کورد لە سوریا دەزانن کە ئەنقەرە و دیمەشق رێگە بە سیستەمێکی فیدراڵی یان شێوەیێک لە شێوەکانی خۆ بەڕێوەبردن نادەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەیانەوێت سیستەمی خۆبەڕێوەبردن هەمواربکەنەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی سووریا، سەرباری ئەوە مامەڵەی سەرکردەکانی سووریای نوێ لەگەڵ کورد ئاساییە".

ع
Qaiwan
Qaiwan