کوردستانی
له چه‌ند رۆژى داهاتوو كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، لێكنزیكبوونه‌وه دروستبووه‌و هه‌ردوولا له رێككه‌وتن نزیكن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "یه‌كێتی داواى كردووه كه له‌كابینه‌ى داهاتوو، ته‌واوى ئه‌و پۆستانه‌ى وه‌ریانده‌گرێت، هه‌ر له پۆستى باڵا، هه‌تا وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و بریكارى وه‌زیر، ده‌سه‌ڵاتى ته‌واویان هه‌بێت، له‌به‌رانبه‌ردا پارتى به‌وه رازى بووه".
له لایه‌كیشى تریشه‌وه "چه‌ند پۆستێكى ئه‌منى گرنگ ماون و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هاوبه‌ش بێت تیایاندا، ئه‌وه رێككه‌وتنه‌كه‌ى دواخستووه، به‌ڵام هه‌ردوولا تا ئاستێكى باش چوونه‌ته پێشه‌وه".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "بڕیار وایه له چه‌ند رۆژى داهاتوو كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێكبێت و رێككه‌وتن ئه‌نجامبدرێت".
ع
بیروڕا



