کوردستانی
خوشک و برایەک عەلاگەیەکیان هەڵگرتەوەو پیایاندا تەقییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
خوشک و برایەکی خەڵکی سنوری قەزای دوکان، لەکاتی یاریکردن عەلاگەیەکیان هەڵگرتووەتەوەو دواتر پیایان تەقیوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دووی ئادار، لە گوندی سۆفیانی سەر بە ناحییەی بنگردی قەزای دوکان، خوشک و برایەک، لەکاتی یاریکردن لەبەردەم ماڵی خۆیان عەلاگەیەکیان هەڵگرتووەتەوە، لەپاش کردنەوەی پیایاندا تەقیووەتەوەو رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
دوو مندالەکە ناویان کەژێ میقداد، تەمەن 7 ساڵان و کێوار میقداد تەمەن 9 ساڵان.
لە ئێستادا لە سلێمانی لە نەخۆشخانەن و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
ع
بیروڕا



