کوردستانی
سێ رۆژ پشووى فه‌رمى ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى پشووه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سێ رۆژ پشووى فه‌رمى ده‌بێت له دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم.
به‌پێى ساڵنامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رۆژى 5ى ئادار، به‌هۆى راپه‌ڕینى كوردستان، كه ده‌كاته رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه پشووى فه‌رمى ده‌بێت له هه‌رێم.
هه‌روه‌ها له 11ى ئادار، كه ده‌كاته رۆژى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، به‌هه‌مان شێوه پشووى فه‌رمى ده‌بێت، رۆژى 16ى 3، كه ده‌كاته رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتووتر، به‌هۆى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه، له ته‌واوى عیراق و هه‌رێمى كوردستان پشوو ده‌بێت، چونكه ساڵى رابردوو په‌رله‌مانى عیراق ئه‌و پشووى به فه‌رمى ناساند.
هه‌روه‌ها به‌هۆى نه‌ورۆزه‌وه دوو رۆژ پشوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و پشووانه به‌ر هه‌ینى و شه‌ممه ده‌كه‌ون.
ع
بیروڕا



