کوردستانی
رێككهوتنى پهكهكه و توركیا گهڕانهوهى سهقامگیریی بۆ گوندهكان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
رۆژنامهى ئاسۆشیتدپرێس لە راپۆرتێکدا لە زمانی کوردە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستانەوە، باسى لهوهكردووه کە ئەوان چاوهڕێن پاش راگەیاندنی ئاگربهستى پەکەکە و تورکیا، بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.
رۆژنامهكه بە بۆنەی بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرکردەی زیندانیكراوى پهكهكه، باسى لە دۆخی کوردانی گوندنشینی سەر سنووری تورکیا کە بە هۆی ململانێ و بوردوومانی بەردەوامی سوپاى تورکیا ناچار لە ئاوارەیی و بەجێهێشتنی ماڵ و زێدی خۆیان بوونە، و چاوەڕوانى ئاگربهستى نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی ئەنقەرە دهكهن.
باس لهوهشكراوه "ئاگربهست و رێككهوتن نەك تەنیا شایەدی خاڵێکی وەرچەرخان لە تورکیادا دەبن، بەڵکو ناوچە نائارامە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و عیراقیش رەنگی سەقامگیریی و ئاسوودەیی بەخۆوە دەبینن.
"هێزەکانی تورکیا لە ماوەی ساڵانی رابردوو بەردەوام باکوری عیراقیان کردوهتە شوێنی ئۆپەراسیۆنە قورسەکانیان لە دژی هێزەکانی پەکەکە و مۆڵگەکانیان لە باکوری هەرێمی کوردستان و کردنهوەی بنکەی سەربازیی و چۆڵکردنی دەیان گوندی ئەو ناوچەیە لە دانیشتووانی.
ع
بیروڕا



