کوردستانی
مامۆستایانى ناڕازیی وه‌ڵامى به‌رپرسانى په‌روه‌رده ده‌ده‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى باس له غیابدانى مامۆستایان كردبوو، مامۆستایانى ناڕازیی باس له بایكۆت و ده‌وامنه‌كردن ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌و لێدوانه‌یدا كه باسى له‌وه‌كردبوو ئه‌و مامۆستایانه‌ى ناچنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن غیاب بدرێن، ته‌نها خۆ نواندنى كردووه".
وتیشى "ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی پرسى به به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده نه‌كردوه بۆ بایكۆت، تا به قسه‌ى ئه‌ویش بایكۆت بشكێت".
باسى له‌وه‌شكرد "بایكۆت ناشكێت و هه‌تا ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ى قوتابخانه‌كانى سلێمانى بایكۆتى كردووه و ئه‌وانه‌ى چونه‌ته‌وه ده‌وام ئه‌وانه‌ن كه ئه‌ندامى حزبین".
ع
بیروڕا



