کوردستانی
ِشۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كانى سنورى پارتى: وا پاره‌مان پێ نامێنێت و فریامان كه‌ون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ژماره‌یه‌ك شۆفێر له سنورى ده‌سه‌ڵاتى پارتى له هه‌ولێر نیگه‌رانن له وه‌رگرتنى پاره‌یه‌كى زۆر له بازگه‌ى شێراوه و ئه‌وان باسیان له‌وه‌كردووه بڕێكى زۆر پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت و داواى چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى كوردستان بڵاویكرده‌وه "كۆمپانیایه‌ك به‌ناوى نیو ستانده‌ر، پاره‌یه‌كى زۆر له شۆفێرى بارهه‌ڵگره وه‌رده‌گیرێت، كه بڕه‌كه‌ى یه‌ك ملیۆن دیناره، كاره‌كه‌ش نایاسییه چونكه هیچ پشكنینێك ناكرێت و ته‌نها پاره‌كه وه‌رده‌گیرێت".
ده‌قى نوسینه‌كه:
بەڕێز کاک عەلی حەمە ساڵح.
تکایە هەوڵێک بدەن سەرۆکی حکومەت بێتە سەر خەت.
کۆمپانیای نیو ستاندەر لە سەیتەرەکانی سنوری پارتی.. وێرانی کرددین.
١- پارەیەکی زۆر زۆر بەبێ هیچ لە خەڵک وەردەگرن بەناوی پشکنین..
٢- بۆ هەر بابەتێک نزیکەت هەزار لێمان وەدەگرن، کۆنتێنەر هەیە، یەک ملیۆنی لێوەردەگرن، کۆمپانیای گواستنەوە هەیە مانگی پێشوو (دوو دەفتە دۆلاری) داوە، یەک فەحسی وەرنەگرتوەتەوە.
هەتا ئەگەر سەیارەیەکی دوو تەنی 5 بابەتی پێ بێت پارەی هەر 5 بابەت لێی وەردەگرن.
٣- ئێمە وەک شوفێرەکان و خاوەن کۆگاکان تا ئێستا جوابی هیچ پشکنینەکمان وەنەگرتووە.
٤- تا ئێستاش کەس نازانێ ئەم کۆمپانیایە تاقیگەی هەیە یان نا!
٥- دوای پارەدان ئێمە ئازادین لە فرۆشتنی مەوادەکە هەتا ئەگەر ئەنجامی پشکنینیش نەرێنی بێت، بۆمان دەرکەوت تەنها پارە وەرگرتنە.
٥- ماوەی پشکنینیە خەیالییەکە بۆ ماوەی 1 ڕۆژە دوای 15 ڕۆژ دیسان دەبێت پارە بدەی پێیان.
٦- زۆربەمان وازمان لە کار‌و کەسابەت هێناوە، چونکە قازانجی ئێمە هەمووی دەبێت بۆ نیوستاندەر بێت.
٧- کۆمپانیاکە عقدی لەگەڵ وەزارەتی تندروستی هەیەو پارە لە مەوادی بیناسازیش وەردەگرێت! وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی بە مەوادی بیناسازی و کشتوکاڵ چیە!
٨- بەداخەوە ئاسایش لە سەیتەرەکان ڕێگە بەکەس نادات دەربچێت تاوەکو پارە نەدات بە نیوستاندەر.
بەگشتی پارەدانی سەیتەرەکان بۆ کۆمپانیاکان :
٢٥ هەزار دینار حەقی سۆنەر
٣٠٠ هەزار هەتا ملیۆنێک دینار بۆ نیوستاندەر
٣٠ تا ٤٠ هەزار دینار بۆ حەفرکردن کە بۆ
کرێکار‌و ئاسایشە.
تکایە فریامان بکەون بۆ خاتری خوا
شوفێرە نارازییەکانی / سەیتەرەی شێراوە
بیروڕا



