کوردستانی

کەمال محەمەد: پڕۆژەی رووناکی سەرکەوتووبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمال محەمەد: پڕۆژەی رووناکی سەرکەوتووبووە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/3، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان جەختی لە درێژەدان بە جێبەجێکردنی سیستمی پڕۆژەی رووناکی لە گەڕەکەکان کردەوە.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند "بە جێبەجێکردنی سیستمی 24 کاتژمێری کارەبا لە هەولێر 350 موەلیدە لابران کە هۆکاری پیسبوونی ژینگەی شارەکە بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پرۆژەی رووناکی یەکێکە لە پرۆژە سەرکەوتووەکانی حکوومەتی هەرێم کە تاوەکو ئێستا لە 16 گەڕەکی هەولێر جێبەجێکراوەو 95٪ی هاوڵاتییانیش لە کارەبای 24 کاتژمێری رازین".

ئەوەشی خستەڕوو "لەم کابینەیەدا بەرهەمهێنانی هەزار و 800 مێگاواتی نوێ لە کارەبا زیادکراوەو 30 وێستگەی دابەشکردنی کارەباش بەگەڕخراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan