کوردستانی

زیاتر لە پێنج هەزار ئێزدی لەلایەن داعشەوە تیرۆرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە پێنج هەزار ئێزدی لەلایەن داعشەوە تیرۆرکراون
مەودا میدیا-

نووسینگەی رزگاربووانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی شەهید و بێسەروشوێنبووانی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر شەنگال لە ساڵی 2014، بڵاوکردەوە.

نووسینگەی رزگاربووانی ئێزدی رایگەیاند "تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار شەهید بەهۆی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر شەنگال تۆمارکراون، بەوهۆیەوە دوو هەزارو 745 منداڵی بێ باوک بەجێماون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە شەش هەزار و 417 کەس رفێندراون کە پێکهاتوون لە سێ هەزار و 448 ژن و دوو هەزار و 869 پیاوی ئێزدی".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 585 کەس لە دەستی داعش رزگارکراون، کە لە هەزار و 211 ژن و 339 پیاو، هەزار و 47 منداڵی کچ و 961 منداڵی کوڕ پێکهاتوون".

باسی لەوەشکرد "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 96 گۆڕی بەکۆمەڵ و چەند گۆڕێکی تاکەکەسی دۆزراونەتەوە، ژمارەی ئەوانەی شەهیدبوونیان یەکلاکراوەتەوە و چارەنووسیان نادیارە دوو هەزار و 558 کەسە، کە 225 ژن، هەزار و 333 پیاون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan