کوردستانی
شوێنەکانی مەیفرۆشتن داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/3، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ژمارەیەک بڕیاری لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد و داوای لە فەرمانگە ئەمنییەکان کرد بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان بکەن.
سلێمان محەمەد سەعید، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاریانداوە ئەو شوێنانەی کە مەی دەفرۆشن لە مانگی رەمەزاندا دابخرێن و رۆڵی لیژنەکانی چاودێریکردنی بازاڕ و رێگریکردن لە بەرزکردنەوەی نرخی کەرەستە و پێداویستییەکان و کوالێتی خۆراک و شیرینی زیاتر بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆیان راسپاردووە تاوەکو لێپرسینەوەی یاسایی لەو ماتۆڕسکیلانە بکەن کە بوونەتەهۆی بێزاری هاوڵاتییان".
ئەوەشی خستەڕوو "بڕیانداوە بە درێژایی مانگی رەمەزان لە رۆژانی هەینی هێزی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لە بەردەم مزگەوتەکان جێگیر بکەن ، هەروەها رێگریکردن لە دیاردەی دەرۆزەکردن و دەستگیرکردنیان".
ب ح

بیروڕا