کوردستانی
هەواڵێکی ئێن ئاڕتی بەدرۆدەخرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/3، کەناڵی ئێ ئاڕتی سەربە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە کە پەرلەمانتارانی یەکێتی لە خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان (هەژماری من)یان پڕکردووەتەوەو پەرلەمانتارێکیش هەواڵەکە بەبێ بنەما وەسف دەکات.
سەرخێڵ نەجمەدین مەلا محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرلەبەری هەواڵەکەی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوورە لە راستییەوەو هیچ پەرلەمانتارێک هەژماری منی پڕنەکردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەک بۆ دوو پەرلەمانتاری یەکێتی کە پێشتر فەرمانبەربوون و لەژێر فشاری فەرمانگەکەیان (هەژماری من)یان پڕکردووەتەوە، بە پێچەوانەوە پەرلەمانتارانی یەکێتی ئامادە نین بەشداریی لەو پرۆسەیەدا بکەن و پابەندی بڕیاری حزبەکەیانن".
ب ح

بیروڕا