کوردستانی

شه‌پۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌پۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا-

شاره‌زای بواری كه‌شناسی ئاشکرایکرد كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و عیراق دەکات و تاوه‌كو سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ ناوچه‌كانی عیراق و تایبه‌ت ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا و باشوور و تاوەکو به‌شێكی هه‌رێمیش به‌تایبه‌ت ناوچەکانی گه‌رمیان، ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو هه‌یه‌.

شاڵاو هیدایه‌ت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "به‌هۆی حاڵه‌تێكی ناجێگیری به‌هێزی ده‌ریای سوور و هاتنی بڕێك شێی مه‌داری زۆر كه‌م له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كو دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ری هاتنی شه‌پۆلی باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌ی ناو به‌ناو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ""سه‌ره‌تا شه‌پۆله‌كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ زۆرێك ناوچه‌كانی عیراق هه‌ر له‌ باشووره‌وه‌ تاوه‌كو ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عیراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بگاته‌ به‌شێكی هه‌رێمیش، له‌م دوو رۆژه‌دا به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی باشوور كاریگه‌ریه‌كی لاوازیان له‌سه‌ر ده‌بێت، بۆ مه‌ودای رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ به‌تایبه‌تی كاریگه‌ریی حاڵه‌ته‌كه‌ به‌رفراوان ده‌بێت و هه‌مو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ به‌ كاریگه‌ری و بڕی جیاواز ده‌گرێته‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش كاریگه‌ریه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت و دووشه‌ممه‌ كۆتایی پێدێت".

ئەوەشی خستەڕوو "زۆرترین كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم بۆ سنووری گه‌رمیان و پارێزگای كه‌ركوك ده‌بێت، دواتر سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌زوور و سلێمانی بۆ ئیداره‌ی راپه‌رین و كۆیه‌ و باشووری سنوری پارێزگای هه‌ولێر كاریگه‌ری مام ناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ سنووری باكوری پارێزگای هه‌ولێر و بادینان لاواز تا مامناوه‌ند ده‌بێت، ئه‌و ناوچه‌ شاخاویانه‌ی به‌رزیه‌كه‌یان هه‌زار و 800 مه‌تر زیاتره‌ ئه‌گه‌ری به‌فربارینیان هه‌یه‌".

باسی لەوەشکرد "له‌چوارشه‌مه‌وه‌ تاوه‌كو دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌ رێژه‌ی (7 - 10) پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه‌، وە هەروەها ئەگەری هەورە بروسکە هەیه له گەڵ زیاد بوونی خێرایی با ناو بەناو، لە ناوچەکانی عیراق و تایبەت ناوەڕاست و خۆرئاواو باشوورو تا بەشێکی هەرێمیش تایبەت گەرمیان ئەگەری دروست بوونی لافا و هەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان