کوردستانی
ئەمڕۆ بڕیار لە بارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە مەبەستی گفتوگۆكردن دەربارەی ئەو گرێبەستانەی كە پێشتر حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان هەیبووە، ئەمڕۆ سێشەممە ، هەریەك لە وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كۆدەبنەوە.
كۆبوونەوەی ئەو دوو وەزارەتە لە كاتێكدایە كە پێشتر كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت كە رێكەوتنیان لەگەڵ هەرێم هەیە رایانگەیندبوو، بەر لە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەبێت رێككەوتنیان لەگەڵ بكرێت ئەوەی مافی كۆمپانیاكانیان گەرەنتی بكرێت.
لە لایەكی تریشەوە سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەكا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند" وەزارەتی نەوتی عیراق لیژنەیەكی تایبەتمەنی بۆ قەزای زاخۆ ناردووە بۆ دڵنیابوونەوە لەو بۆرییە نەوتەی كە لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە تا توركیا درێژ دەبێتەوە.
ئ پ
بیروڕا



