کوردستانی
هێشتا مێژووی ئێسكە دۆزراوەكەی كەلار دیار نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
چەند رۆژێك پێش ئێستا لە یەكێك لە گوندەكانی سنوری قەزای كەلار هەندێك ئێسك و پروسك دۆزرایەوە كە گومان دەكرا بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا بگەڕێتەوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كە ئاخۆ وایە یان نا.
ساڵح محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"چەند رۆژێك پێش ئێستا هاوڵاتییەك لە گوندی عیسایی سەر بە قەزای كەلار هەندێك ئێسكوپروسكی مرۆڤی دۆزیوەتەوە و دواتر هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی لێ ئاگاداركردووەتەوە و ئەوانیش چوونەتە شوێنەكە".
وتیشی"ئەو جێگەیەی كە ئێسكەكانی تێدا دۆزراوەتەوە لە نزیك قەبرسانێكە كە مێژووەكەی بۆ سەردەمی ئەشكانی دەگەڕێتەوە كە نزیكەی 3,500 ساڵ پێستا بووە، بەڵام لەبەرئەوەی ئێسكەكان لە شوێنی خۆیان نەبوون و نازانن كە ئایا هی ئەو قەبرسانەیە یان نا بۆیە هێشتا نەیانتوانیوە مێژووەكەی دیاری بكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بۆ زانینی مێژووی ئەو ئێسكانە پێویستیان بە پشكنینی دی ئێن ئەی هەیە و تا ئێستاش بڕیار نەدراوە ئەو پشكنینەی بۆ بكرێت یان نا".
ئ پ
بیروڕا



