کوردستانی
مامۆستایان لە بایكۆت بەردەوام دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی نزیكەی دوو مانگە لە سنوری پارێزگای سلێمانی مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و تا ئێستاش دیار نییە كەی بایكۆت دەشكێنن.
ئاری محەمەد، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەو داواكارییانەی كە لەسەری بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە هێشتا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە جێبەجێنەكراوە، بۆیە ئامادە نین بایكۆت بشكێنن و بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن".
وتیشی"داواكارییەكانی ئەوان دیارترینیان بریتییە لە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و دوانەكەوتنی مووچە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم وەك ئەوەی نە بای دیبێ و نە بۆران یەك دێڕیشی لەسەر داواكارییەكانی ئێمە نەوتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لە هەندێك شوێن باس لەوە دەكرێت كە مامۆستایان لە ژێر فشاردا دەستیان بە دەوامكردن كردووەتەوە، بەڵام ئەوە بە هیچ شێوەیەك راست نییە و تا ئێستاش جگە لەو مامۆستایانەی وانە بە پۆلەكانی نۆ و 12 دەڵێنەوە لە هیچ خوێندنگە و قوتابخانەیەك دەست بە دەوامكردن نەكراوەتەوە".
ئ.پ
بیروڕا



