کوردستانی

مووچەی مانگی دوو دوادەكەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مانگی دوو دوادەكەوێت
مەودا میدیا-

هەرچەندە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق بەهۆی نەناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمەوە ناردنی مووچەی راگرتووە. 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە"حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی ئەو بڕە پارەیەی داهاتی ناوخۆی نەناردووە كە بڕیارە مانگانە بیداتە وەزارەتی دارایی عیراق هەر لەبەر ئەوەش بەغدا ناردنی مووچەی راگرتووە و تا ئەو كاتەی تەواوی داهاتەكە دەنێردرێت". 

وتیشی"حكومەتی هەرێم خۆی رێكەوتنی كردووە و هەرخۆیشی پێشیلی كردووە بە نەناردنی داهاتی ناوخۆ، هەربۆیەش تا ئەو كاتەی ئەو داهاتە لەلایەن هەولێرەوە نەنێردرێت بەغداش هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نانێرێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"كێشەی نەناردنی مووچە وردبینی لیستەكە نییە وەك ئەوەی باسی دەكرێت، چونكە وردبینی تەواو بووە و تەنها چاوەڕێی ناردنی پارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمن". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan